لیژنه‌ی دژی ئه‌شـكه‌نجه‌دانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ده‌بێت وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیندانه‌كه‌ی له گوانتانامۆی به‌ی كیوبا دابخات، وه‌ك بـه‌شـێــك له هه‌وڵی نه‌هێشـتنی ڕوودانی ئه‌شـكه‌نجه‌دان به ده‌ستی كارمه‌نده‌كانیـیه‌وه.
لیژنه‌كه كه له 10 كه‌سی شـاره‌زای سه‌ربه‌خۆ پـێـكهاتووه، ڕۆژی هه‌ینی له بنكه‌كه‌ی له ژنێف كورته ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا واشـنتۆن هانده‌دات هه‌رچ بنكه‌یه‌كی زیندانی نهێنی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه‌تی و تیایدا گومانـباره تیرۆریسته‌كانی لێ دانا‌وه دایـبخات. لیژنه‌كه ده‌ڵێت شوێنی وا بوار به ئه‌نجامدانی ئه‌شـكه‌نجه و سزای سته‌مكارانه و نامرۆڤانه ده‌ڕه‌خسـێنێت.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه نیگه‌رانی پـیشـان ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ئه‌شـكه‌نجه‌دانی كه‌سانی سـڤیل ده‌كه‌ن له ده‌زگاكانی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق و ئه‌فغانستان.
لیژنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ده‌بێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی به هه‌موو شـێوه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان بهێنێت و ده‌ستبه‌جێ لـێـكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بكات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه و ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌رپـرسیارن له‌و كارانه دادگایی بكات.
شایانی باسه 10 ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌كه هاوڵاتی هه‌ر یه‌ك له سینغال و میسر و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و شـیلی و ئیسپانیا و قوبرس و ئـیـكوادۆر و دانیمارك و ڕوسیا و چـینـن.