پێکدادان له نێوان پۆلیسی ئیسرائیلی و خۆپیشانده‌ره ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌کاندا ڕوویداوه کاتێک ناڕهزایینا له دژی ئه‌و دیواره ده‌ربڕیوه که ئیسرائیل له چوارده‌وری که‌ناری خۆرئاوا بینای ده‌کات.
هێزی پۆلیس که هه‌ندێکیان ئه‌سپ سوار بوون، گازی فرمێسک و گولله‌ی پلاستیکیان بۆ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه هه‌ڵدا که له نزیک دیواره کۆنکریتییهکهی ناوچه‌ی ڕام له نزیک به‌شی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌که‌ی ئورشه‌لیم ئه‌لقودس ڕێپێوانیان ده‌کرد.
له ئه‌نجام ئه‌م پێکدادانهشدا، به لایه‌نی که‌مه‌وه10 خۆپیشانده‌ر دهرستگیرکراون و پۆلیسێکیش به به‌ردی هه‌ڵدراوی خۆپیشانده‌ران بریندار بووه.
سه‌رۆک وه‌زیر ئێهود ئۆلمه‌رت فه‌رمانی به حکومهتهکهشیداوه به خێرایی ئه‌و دیواره ته‌واو بکه‌ن. ئه‌م دیواره‌ش به ناوه و چوارده‌وری که‌ناری خۆرئاوادا ده‌ڕوات و به هه‌ندێ له له گونده عه‌ره‌ب نشینه‌کانیشدا تێده‌په‌ڕێت.
حکومه‌ته‌که‌ی به‌ڕێز ئۆلمه‌رت ده‌ڵێت پێویستیان به‌و دیواره هه‌یه تاوه‌کو ڕێگه له ده‌ربازبوونی ئه‌و تیرۆرستانه بگرن که ده‌چنه ناو ئیسرائیله‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش. فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و دیواره هه‌وڵێکی نوێی ئیسرائیله بۆ ده‌ست گرتن به سه‌ر خاکه‌که‌یاندا.
جێی باسه، ئیسرائیل خۆپیشاندانی قه‌ده‌غه کردووه و ناوچه‌ی" ڕام" یان کردۆته ناوچه‌یه‌کی له‌شکری داخراو.