له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان له میانه‌ی پێكدادانێكدا له باكوری به‌غدای پایته‌خت، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 یاخیبوویان كوشتووه و سیانی دیكه‌شیان ده‌ستگیركردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكرییدا كه ڕۆژی هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه له نزیك سامه‌را ڕوویداوه كه له دوری 100 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌غداوه دووره. له‌شكر گوتوشیه‌تی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی یاخیبوان پاش ئه‌وه‌ی سیانیان به بۆمبی لاڕێوه لێ ده‌ستگیر كردبوون.
هاوكات، كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا نزیك بونه‌ته‌وه له ده‌ستگیركردنی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق.
ژه‌نه‌ڕاڵێكی گه‌وره‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا ریك لینچ ڕۆژی پێنج شه‌ممه له به‌غدا ئه‌م تێبینیانه‌یدا له كاتێكدا كه وێنه‌ی ڤیدیۆیی ده‌ستكارینه‌كراوی تیرۆرستانی بڵاوده‌كرده‌وه و تیایدا نیشانی ده‌دات یاخیبوان گیروگرفتیان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی چه‌كی ئۆتۆماتیكی‌دا هه‌یه. ئه‌م وێنه ڤیدیۆییه‌ش له میانه‌ی په‌لامارێك‌دا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له واشنتۆنی پایته‌ختیش، سه‌رۆك بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا ئامانجی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئه‌وه‌یه هاوپه‌یمانێكی شه‌ڕی دژه تیرۆر بۆ خۆی په‌یدا بكات و یارمه‌تی ووڵاته‌كه بدرێت دیموكراسییه‌كی شێوازی عێراقی تیایدا دابمه‌زرێنرێت. هه‌روه‌ها گوتی عێراقێكی دیموكرات وه‌ك گورزێك وایه له دژی ئه‌و تیرۆرستانه‌ی ڕقیان له دیموكراسی‌یه.