فڕۆكه‌یه‌كی هێـڵی ئاسمانی ئه‌رمینیا به ده‌سته‌ی فڕۆكه‌كه و 113 سه‌رنشـینه‌وه ده‌كه‌وێته ده‌ریای ڕشه‌وه، نزیـك شاری سۆچی ڕوسیـیه‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی ڕوسی ده‌ڵێن داروپه‌ردویی فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریاكه ده‌بینرێت، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كیش ناكه‌ن به‌وه‌ی كه‌سێـك ڕزگاری بوبێت.
ئاژانسی ئنته‌رفاكسی ڕۆسی ده‌ڵێت ته‌رمی ژنێـكیان ده‌رهێناوه.
فڕۆكه‌كه جۆری ئێرباسی 320 بووه، له فڕۆكه‌خانه‌ی ێریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا هه‌ستاوه، پاشان نزیك به فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سۆچی له‌سه‌ر ڕادار دیار نه‌ماوه.
كارمه‌ندانی فریاكه‌وتن ده‌ڵێن ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه ته‌گه‌ره‌ی خستۆته كاره‌كانیان.
شایه‌نی باسه سۆچی شارێـكی گه‌شتوگوزاریـیه ده‌كه‌وێته باشوری ڕوسیا نزیك به سنووری جۆرجیا.