حكومه‌تی ئێرانی هێشـتا نـكۆڵی له‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانی تۆپـبارانی ناوچه سـنووریـیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی كردبێت، هه‌رچه‌ندیشـه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌یان پـشـتڕاست كرد‌ۆته‌وه.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا له شاری كه‌ركوك، یه‌حیا به‌رزنجی گه‌یشـتۆته بناری شـاخی قه‌ندیل بۆ زانینی دوا هه‌واڵه‌كان. هاوكارمان بروسـك تۆغان له‌و باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندیـیه‌كی له‌گه‌ڵدا سازكردووه.
یه‌حیا به‌رزنجی له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كه‌دا ده‌ڵێت خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌مه به گه‌وره‌ترین بۆمبارانكردن له مێژوی ناوچه‌كه مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن، وه ده‌شـڵێت خه‌ڵكه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی ترسـیان لێ نیشـتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی په‌یوه‌ندیـیه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.