وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆڵن پاوه‌ڵ ده‌ڵێت پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر
عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، ئامۆژگاری سه‌رۆك بوشی كردووه كه سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق ڕه‌وانه بكات.
به‌ڕێز پاوه‌ڵ له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنێكی به‌ریتانیدا، گوتی ئه‌م ئامۆژگارییه‌ی دابوو به هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بوش و دۆناڵد ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری و ژه‌نه‌ڕاڵ تۆمی فرانكس كه ئه‌و كاته پلانه‌كانی په‌لاماردانه‌كه‌ی عێراقی دانابوو.
به‌ڕێز پاوه‌ڵ ده‌ڵێت ڕاوێژكاره له‌شكرییه‌كانی سه‌رۆك بوش باوه‌ڕییان وابوو كه ئاستی سه‌ربازه‌كان به پێی پێویست بوو، به‌ڵام گوتی ئه‌و ئێستاش هه‌ر ناكۆكه و پێی باشتر وابوو له سه‌ره‌تاوه سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق ڕه‌وانه بكرایه.
جێی باسه، به‌ڕێز ڕامسڤڵد له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر بۆته‌وه. شه‌ش له ژه‌نه‌ڕاڵه خانه‌نشینه‌كانی ئه‌مریكاش له‌م دواییانه‌دا بانگه‌شه‌ی وازهێنانی ڕامسڤڵدییان كرد و به فه‌رمانده‌یه‌كی نادروستییان گوناهبار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی له شه‌ڕی عێراقدا ئه‌نجامداوه.