كۆنده‌لیزا ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت ئاماده بێت بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له دژی ئێران ئه‌گه‌ر هاتوو شـكسـتی هێنا له كۆتایی هێنان به چالاكیـیه ناوه‌كیـیه هه‌سـتیاره‌كانی.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له بولگاریا له كۆبونه‌وه‌ی ناتۆدا، ڕایس گوتی زۆر ئاسـته‌مه تا ڕۆژی هه‌ینی ئێران داواكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جێبه‌جێ بكات بۆ كۆتایی هێنان به پـیتاندنی یۆرانیۆم. ڕایس گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێی وایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت به كاری خۆی هه‌سـتێت تا متمانه‌یی بمێنێته‌وه.
پـێشـتر، سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد په‌یمانی دا كه وڵاته‌كه‌ی چۆك بۆ ئه‌و فشـارانه دانه‌دات كه ده‌كرێته سه‌ریان بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یان. هه‌ر پـێنجشه‌ممه سه‌رۆكی ڕوسی فلادیمێر پوتین له دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركڵ گوتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم (IAEA) ده‌بێت خۆی چاره‌سه‌ری كێشـه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات، وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌كات كه ڕه‌نـگه له‌وێ ڕووبه‌روی سزا بـبێـته‌وه.
شایه‌نی باسه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕۆژی هه‌ینی بۆ دیاری كراوه تا ڕاپـۆرتێـك به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بدات له‌سه‌ر ئاستی پابه‌ند بوونی ئێران به داوا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران غولام ڕزا ئاغا زاده له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی (IAEA) محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی له ڤیـیه‌نا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه كۆبوه‌وه، وه هیچ پـێـشـكه‌وتنێـك ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.