پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت چه‌كداران خوشكی جێـگرێـكی سه‌رۆكی نوێی عێراق تاریق ئهلهاشمییان كوشتووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پـێنج شه‌ممه مه‌یسون ئه‌لهاشمی به ئۆتۆمبیلی خۆی ده‌چوو بۆ گه‌ڕه‌كی ئهلئیعلام له‌به‌غدا كاتێـك چه‌كداران بۆسه‌یان بۆ دانابوو ته‌قه‌یان كرد‌و ئه‌و و شۆفێره‌كه‌یان كوشت.
یه‌كێك له براكانی هاشمی له هێرشـێـكی هاوشێوه‌دا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له به‌غدا كوژرا.
شایانی باسه تاریق ئه‌لهاشمی له ڕۆژی شه‌ممه له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به یه‌كێـك له دوو جێـگری سه‌رۆكی عێراق ده‌سـتنیشان كرا. ناوبراو ڕێبه‌ری پارتی ئیسلامی عێراقیـیه، كه گه‌وره‌ترین پارتی نێو هاوبه‌ندی سیاسی سوونه‌كانه.
له ڕوداوێـكی جیا دا به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر ڕێـگای كاروانێـكی هێزی هاوپه‌یمان له شاری ناسریه‌ی باشوری ووڵات دوو سه‌ربازی ئیتاڵی و سه‌ربازێـكی ڕۆمانی كوژراون و سه‌ربازێـكی تری ئیتاڵی بریندار بوو.