له‌گه‌ڵ نزیـكبوونه‌وه‌ی دوا مۆڵه‌تی دیاری كرا‌و بۆ ئێران تا كاره ناوه‌كیـیه
هه‌سـتیاره‌كانی ڕابگرێت، سه‌رۆكی ئێرانی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی چۆك بۆ فشار دانادات.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، واته ڕۆژێـك پـێش دوا مۆڵه‌ت، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانی ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران واز له به‌رنامه‌ی پـیـتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت ناڕه‌وایه. گوتیشی هیچ كه‌سـێـك ناتوانێت ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی له وڵاته‌كه‌ی بسـێنێت.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاپـۆرتێـك بدات به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پابه‌ند بوونی ئێران به داوا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆكی ڕوسی فلادیمێر پوتین له دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركڵ له شاری تۆمسكی سـایبیریا، گوتی ده‌بێت ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم خۆی چاره‌سه‌ری كێشـه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات، وه مه‌سه‌له‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌كات كه ڕه‌نـگه له‌وێ ئێران ڕووبه‌روی سزا بـبێـته‌وه.
شایه‌نی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران غولام ڕزا ئاغا زاده له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی (IAEA) محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی له ڤیـیه‌نا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه كۆبوه‌وه، وه هیچ پـێـشـكه‌وتنێـك ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.