ڕۆژی دووشه‌ممه له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن، ژنـێـكی عێراقی دادگایی كرا به تۆمه‌تی
ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی هه‌بووه له هێرشی سێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی ڕابوردووی عه‌ممان كه 60 كه‌سی تیادا كوژرا.
ساجیده موباره‌ك ئه‌لڕوه‌یشد ده‌سـتگیر كرا كاتێـك له هێرشه خۆكوژیـیه‌كه‌ی كه كرایه سه‌ر سێ ئوتێـل له 9 ی مانـگی یانزده‌ی پار، پـشـتێنی ته‌قه‌مه‌نیـیه‌كانی نه‌ته‌قیـیه‌وه .
شایه‌نی باسه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ساجیده یه‌كێـك بوو له‌وانه‌ی كه له‌و كاره تیرۆریسـتیـیه‌دا خۆیان ته‌قانده‌وه و ساجیده‌ش تاكه تاوانباره كه ده‌ستـگیر كرا. تیرۆریستی ئوردنی ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی به پیلانـگێڕی هێرشه‌كه داده‌نرێت، هه‌روه‌ها كه‌سانی دیكه‌ش كه نه‌گیراون تۆمه‌تیان ئاڕاسته كراوه.
گروپی ئه‌لزه‌رقاوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ش له عێراق به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه ڕاگه‌یاند و گوتوییانه ئامانجیان گه‌شـتیاره بیانیـیه‌كان بووه، به‌ڵام بریندار و كوژراوه‌كان زۆربه‌یان ئوردنی بوون.