موحه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیر خاوه‌نی دیوانه شـیعری (له غوربه‌تا) له به‌شی یه‌كه‌می گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح باسی له ئه‌زمونی تایبه‌تی خۆی كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و مانایانه‌ی پایـیز له لای موحه‌ممه‌د عومه‌ر دروسـتی كردوون.
شــیعره‌كانی موحه‌ممه‌د عومه‌ر بابه‌تی گه‌لێ لێـكۆڵینه‌وه‌ی وردن، هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌ك خوێندكار له قۆناغه‌كانی خوێـندنی باڵادا كردویانه‌ته بابه‌ت بۆ لێـكۆڵینه‌وه‌كانیان، وه‌ك وێنه‌ی شـیعری لای موحه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان یان جوانـكاری له شـیعره‌كانی له غوربه‌تا.
ئه‌م دیوانه‌ی شـاعیر دوو جار چاپـكراوه‌ته‌وه.
جیاوازی نێوان هه‌ردوو چاپی یه‌كه‌م و دووه‌می له غوربه‌تا، ده‌بێته ده‌روازه‌ی به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی به‌شی دووه‌می گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.