پۆلیسی ئیسرائیلی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه بریندار بوون كاتێك هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له نزیك ناوه‌ندی شاری ته‌ل ئه‌بیب خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له چێشخانه‌یه‌کی نزیك بنكه‌یه‌كی دێرینی پاس ڕاوه‌ستاندن ڕوویداوه كه هه‌مان ئارمانجی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی یه‌كی ڕابردوش بوو. فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیل چوارده‌وری شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی جه‌نینیان گرتووه.
دوا به دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا نیشانی ده‌دات چه‌كدارێكی شاری جه‌نین له كه‌ناری خۆرئاوا به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه نیشانداوه.
قسه‌كه‌ری گروپی چه‌كداری حه‌ماس كه ئێستاكه كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كات داكۆكی له‌م كرداری ته‌قینه‌وه‌یه كرد و به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ڕه‌وای دژ به زۆرداری ئیسرائیلی دانا. مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی ئه‌م هێرشه‌ی مه‌حكوم كرد و بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه یارمه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناهه‌مواری ناوچه‌كه بده‌ن.
حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌م هێرشه‌ی به كردارێكی شه‌رمه‌زارانه ناوزه‌د كرد و گوتی هیچ به‌هانه‌یه‌كی بۆ ناهێنرێته‌وه.