دادگایه‌كی له‌شكری به‌ریتانی حوكمی 8 مانگ زیندانی به‌سه‌ر پزیشكێكی هێزی ئاسمانی پادشایی داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه له‌شكرییه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه كه داوای لێده‌كات بۆ عێراق بچێت.
دادگاكه ده‌ڵێت فه‌رمانیانداوه به لابردنی مالكۆڵم كه‌نداڵ له زمه‌تگوزاری له‌شكری پاش ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق مشتومڕی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی به‌رگری به‌ریتانی‌دا كردبوو.
لێكۆڵه‌ره‌وانی دادیش پێیان وابووه كه به‌شداربونی به‌ریتانیا له شه‌ڕی عێراقدا، كردارێكی ڕه‌وایانه بووه و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه فه‌رمانیان پێ‌درابوو، هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی نوێی عێراقی بووه.
جێی باسه، ئه‌م پزیشكه كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی و نیوزله‌ندیشه، پێشتر ڕه‌وانه‌ی عێراق كراوه و له‌وێ خزمه‌تی له‌شكری كردووه.