جـێـگری سه‌رۆكی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی پلانی دووری هه‌یه بۆ
به‌كارهێنانی 54 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج بۆ دروسـتكردنی سوته‌مه‌نی بۆ كارلێـكه‌ری ناوه‌كی سه‌ره‌كی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، محه‌مه‌د سه‌عیدی گوتی به‌كارهێنانی ته‌واوی سه‌نته‌رفیوجه‌كان له ده‌زگای شـارۆچكه‌ی نه‌ته‌نز ده‌توانێت سوته‌مه‌نی بۆ كارلێـكه‌رێـكی یه‌ك هه‌زار مێـگا واتی ئاماده بكات. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌عیدی دێت پاش زیاد بوونی دڵـنیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به ئێران له دوای ڕاگه‌یاندنی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پـتێندراو له 164 سه‌نته‌رفیوج تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ده‌توانرێت له ده‌زگاكانی وزه‌ی ناوه‌كی به‌كار بهێنرێت.
ڕێبه‌رانی گه‌وره‌ی جیهان، له‌وانه ڕوسیا و چین، ده‌نگیان خسته پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئێران مه‌حكوم ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆی واده‌رده‌خات كه ڕوبه‌ڕوی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێته‌وه، كه داوای لێـكرابوو تا كۆتایی ئه‌م مانـگه هه‌موو چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ڕابگرێت.
سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی، بڕیاری داوه پـێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی له تاران وتووێژ بكات.
بڕیار وایه محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی دۆخه‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕوون بكاته‌وه پـێش ژوانی كۆتایی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 28 مانگی چوار.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران هه‌نگاوێـكه كه ئێران زیاتر له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دوور ده‌خاته‌وه.
ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا گوتیان ئه‌م په‌ره‌پـێدانه‌ی ئێرانیـیه‌كان هه‌نگاوێـكه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كی چه‌وت، فه‌ره‌نساش داوای له ئێران كرد ئه‌و چالاكیـیانه‌ی بوه‌سـتێنێت و به ترسناكی له‌قه‌ڵه‌م دا. وه ئیسرائیلیش دڵنیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران. چینیش گوتی ئه‌م هه‌نگاوی پـیـتاندنی یۆرانیۆمه‌ی ئێران ڕێـك ناكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یخوازێت.