کاربه‌ده‌ستان له تورکیا ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت 6 چه‌کداری پارتی کرێکارانی کوردستانی قه‌ده‌غه‌کراوییان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا کوشتووه که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن.
کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی تورکی ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یان که‌وا ئه‌وا پێکدادانه ڕۆژی هه‌ینی و له ناوچه شاخاوییه‌کانی شیرناک نزیک سنوری عێراق ڕوویداوه. هه‌روه‌ها گوتویانه فه‌رمانده له‌شکرییه‌کان به پشتیوانی هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگی له چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستیان به‌و هه‌ڵمه‌ته کردووه له پێناو ڕاگرتنی پتربوونی ڕه‌وشی توندوتیژی ناوچه‌که.
له‌شکری تورک هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به کورده‌کانیان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا زیاد کردووه پاش ئه‌وه‌ی به لایه‌نی که‌مه‌وه 16 که‌س له میانه‌ی پێکدادانه ڕۆژانه‌ییه‌کانی ناوچه‌که‌دا ده‌کوژرێن.
جێی باسهه، ئه‌نقه‌ره و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا، پارتی کرێکارانی کوردستان واتا په‌که‌که به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.