سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری ڕه‌تی ده‌كاته‌وه واز له كاندیدكردنه‌كه‌ی
بهێنێت بۆ ڕێبه‌رایه‌تی حكومه‌تی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده داخوازی زۆری لێـكراوه له لایه‌ن ڕۆژئاوا و ته‌نانه‌ت له ناو هاوبه‌ندی شـیعه‌شه‌وه.
جه‌عفه‌ری به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی گوت كاندیدكردنی له لایه‌ن زۆرینه‌ی یاسادانه‌رانی شـیعه كه له پـرۆسـه‌یه‌كی دیموكراتیدا بووه، ده‌بێت په‌یڕه‌و بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه جێـگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدول مه‌هدی ڕۆژی سـێشه‌ممه له‌میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوتی ده‌بێت جه‌عفه‌ری واز بهێنێت چـونكه پـشـتیوانی گروپه سـیاسیـیه‌كانی نیه بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كـگرتوو.
ئه‌م تـێـبیـنی‌یانه‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدی ده‌چـێـته پاڵ داواكانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا له جه‌عفه‌ری كه واز له پـۆسـته‌كه‌ی بهێـنێت.
كاندیدكردنی جه‌عفه‌ری یه‌كێـكه له خاڵه سه‌ره‌كـیـیه‌كانی ناكۆكی له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی عێراق.
پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا جاك سـترۆ سه‌ردانی به‌غدایان كرد به مه‌به‌ستی فشـار خستنه سه‌ر پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێ به زووترین كات.
هه‌ر ڕۆژی سـێشه‌مه‌ش سه‌رۆك بوش سـیاسه‌تمه‌داره عێراقیـیه‌كانی هاندا بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌یان به بێ دواكه‌وتنی تر. گوتیشی هه‌ر ڕۆژێـكی تر له دواكه‌وتن مانای ڕۆژێـكی تر له توند و تیژی له‌و وڵاته‌ی كه شه‌ڕ پارچه پارچه‌ی كردووه.