دیپلۆماتانی باڵای ئه‌مریکا و به‌ریتانیا کۆتای‌یان به کۆبونه‌وه دوو ڕۆژییه‌که‌یان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق هێنا. له میانه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وانه‌دا، خانم کۆنده‌لیزا رایس و به‌ڕێز جاک سترۆ دواوایان له ڕێبه‌رانی عێراقی کرد به زووترین کات حکومه‌تێکی نوێ پێک بهێنن.
له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، کۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و جاک سترۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتیان عێراق پێویستی به حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی به‌هێز هه‌یه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، هه‌ردوو دیپلۆمات ڕایانگه‌یاند که‌وا عێراقیه‌کان ئارامیان به‌رامبه‌ر به ڕێبه‌ره سیاسیه‌کانیان نه‌ماوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاش چوار مانگ له ووتوێژکردن، هێشتا ناتوانن له‌سه‌ر پێکهاتنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو ڕێک بکه‌ون.