سه‌رۆک وه‌زیرانی کاتی ئیسرائیل، ئێهود ئۆلمه‌رت، ده‌ڵێت ووتوێژ له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ده‌کات پێش ئه‌وه‌ی یه‌ک لایه‌نانه هه‌ڵسن به زیاترێک کشانه‌وه له که‌ناری خۆرئاوا.
به‌ڕێز ئۆلمه‌رت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌م تێبینیانه‌ی به ڕادیۆی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند له دوو ڕۆژ پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له وڵاته‌که‌یدا. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و له پێشدا بوار به حکومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینیه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ده‌دات بڕیاڕ بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا ده‌یه‌وێت ڕێبازی چه‌کدارانه‌ی نه‌رم بکات یان نا.
ڕێبه‌ری ئیسرائیلی ده‌ڵێت له پاشدا دیالۆگێکی ناوخۆیی ئه‌نجام ده‌دات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سنوری وڵاته‌که‌یان به‌و شێوه‌یه‌ی که ئیسرائیلیه‌کان ده‌یانه‌وێت، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره سنوره‌ی پشتگیری لێ ده‌که‌ن.
هیوای سه‌قامگیر بوونی ئاشتی له ناوچه‌که‌دا له ماوه‌ی ساڵ ڕابوردوودا زیاد کرد پاش ئه‌وه‌ی که ئیسرائیل له که‌رتی غه‌ززه کشایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هیوایانه که‌م بونه‌وه دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس توانی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌له‌ستین‌دا به ده‌ست بهێنێت. حه‌ماسیش تاوه‌کو ئێستا قایل نه‌بووه به ره‌تکردنه‌وه‌ی توندوتیژی و دان پیادان به بوونی ئیسرائیل‌دا.