هێرشه‌کانی یاخیبوان له عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به لایه‌نی که‌مه‌وه چوار که‌سی کوشتووه.
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕی له شاری به‌سره، کوڕێکی لاوی کوشتووه که به‌ره‌و قوتابخانه‌که‌ی به‌ڕێ که‌وتووه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له به‌رده‌م ماڵێکدا له به‌غدا، ژنێک کوژراوه و به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو که‌سیش بریندار بووه.
له نزیک به‌عقوبه‌ی باکوری به‌غداش، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار دوو که‌سیان کوشتووه و یه‌کێکیان ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس بووه.
هێرشێکی به هاوه‌نیش کراوه‌ته سه‌ر ماڵی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان، موقته‌دا ئه‌لسه‌در، له شاری نه‌جه‌ف و له ئاکامدا دوو که‌س له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانی و منداڵێک کوژراون.
ئه‌م ڕووداوی توندوتیژیانه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ جارێکی تر شکست هێنانی ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقی له له پێکهاتنی حکومه‌تێکی نوێی وڵاته‌که‌دا.