وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایانگه‌یاند كه سزای نوێـیان به‌سه‌ر
بێـلاڕووسیا ده‌سه‌پـێنن له دوای ده‌سـتگیركردنی به سه‌دان به‌رهه‌ڵسـتكاری چالاك ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌لێـكسـانده‌ر لوكاشـینكۆ.
گوته‌بێژی كۆشـكی سپی سـكۆت ماكـكلیڵان گوتی، واشـنتۆن و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستده‌كه‌ن به سنوورداركردنی هاتووچۆی به‌ڕێز لوكاشـینكۆ و كه‌سـانی دیكه. هه‌روه‌ها سـه‌رزه‌نشـتی ئه‌و ڕه‌شـبگیریـیه‌ی كرد كه پۆلیسه‌كانی ئاسایشی بێلاڕووسیا پێی هه‌سـتان له گۆڕه‌پانی ئۆكتۆبه‌ر له منسك، پایته‌ختی بێلاڕووسیا، له‌و هه‌وڵه‌یان بۆ بڵاوه‌پـێـكردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی كه ده‌ڵێن ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ساخته‌یه‌تی تیا كراوه.
پـێـشـتر ڕێبه‌رانی ئه‌وروپی ڕازیبوون له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و سـنووردانانه‌ی كه له دژی لوكاشـینكۆ ده‌ریانكردووه، له‌وانه قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتگیركران، به‌ڵام ڕێبه‌رانی
به‌رهه‌ڵسـتكاران به‌ڵێنیان دا كه به‌رده‌وام بن له سازكردنی خۆپـیـشـاندانێـكی مه‌زن له ڕۆژی شه‌ممه.
ڕۆژی هه‌ینی، كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سـنوور گوتی حكومه‌تی بێـلاڕووسیا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه 22 ڕۆژنامه‌وانی ده‌سـتگیر كردووه و 13 یان هێشـتا گیراون به تومه‌تی گێره‌شـێوێنی و گواسـتنه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆپـیشـاندانێـكی نایاسایی.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا، سـێرگی لاڤرۆڤ ڕێـكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئه‌وروپی به‌وه تاوانباركرد كه هه‌ر له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هانی گێره‌شـێوێنی داوه.
شـایه‌نی باسه به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بێلاڕووسـیا ده‌ڵێن لوكاشینكۆ بۆ جاری سێیه‌م ده‌یباته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا 83 و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، ملینـكه‌ڤیچ ته‌نها توانیوێتی له سه‌دا 6 ی ده‌نـگه‌كان به‌ده‌سـت بهێنێت.