Accessibility links

ڕووداوه‌‌کانی به‌‌غدا و ده‌وروبه‌ری بونه‌ته‌ هۆی له ده‌ستدانی زیاتر له 24 که‌س


لێپرسراوانی عێراقی ده‌ڵێن نزیکه‌ی 15 که‌س له ئاکامی ڕوودانی زنجیره‌یه‌ک هێرشی یاخیبوان له ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا کوژراون.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 5 که‌س کوژراون و زیاتر له 15 که‌س بریندار بوون به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له مزگه‌وتێکی شارۆچکه‌ی خاڵس ی باکوری خۆرئاوای به‌غدا له کاتێکدا که‌ موسوڵمانه‌ سونه‌کان دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ مزگه‌وته‌که‌یان جێهێشتووه‌.

له‌ باشوری به‌غداش، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار 4 کارمه‌ندی سه‌مونخانه‌یه‌کیان کوشتووه‌. کاتێکیش که پۆلیس گه‌یشتۆته‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌، بۆمبێکی لاڕی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس کوژراوه‌ و دانه‌یه‌کی تریش بریندار بووه‌.

له میانه‌ی هێرشێکی تر له به‌غدای پایته‌خت، سێ ئه‌فسه‌ری تری پۆلیس کوژراوه‌.

هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستان له به‌غدا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌وا ته‌رمی به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 12 که‌س دۆزراوه‌ته‌ که‌ ده‌ست به‌ستراون و نیشانه‌ی گولله‌ بارانیان پێوه‌ دیاره‌.

هاوکات ، زاڵمای خه‌لیل زاد باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌وا ئێران پشتگیری خۆی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق نیشان ده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتگیری موخابه‌راتی و له‌شکری میلیتانه‌کان و گروپه‌‌کانی یاخیبوان ده‌کات.‌

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش له واشنتۆن، دۆناڵد ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا گوتی دواکه‌وتنی پێکهاتنی حکومه‌تی نوێی عێراقی هۆیه‌که‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م توندوتیژییه‌ی ئێستا له ئاردایه‌.

XS
SM
MD
LG