ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی، ئایه‌توالله عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌ڵێت ووت‌وێژی نێوان ئێران و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی عێراق قبوڵ ده‌کات، به‌ڵام هۆشداریدا که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نابێت هه‌وڵی ترساندنی ئێران بده‌ن.
ئایه‌توالله ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی ووتارێکی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی ده‌کرێت ئه‌و کۆبونه‌وانه ئه‌نجام بدرێن ئه‌گه‌ر هاتوو کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی بتوانن ئه‌مریکا تێ بگه‌یه‌نن له‌وه‌ی که بۆچونی تاران سه‌باره‌ت به عێراق چیه. ئایه‌توالله گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه ببێته هۆی کردنه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ ترساندنی ئێران ئه‌وا ووت‌وێژی زیاتر ئه‌نجام نادرێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران ده‌ڵێن هه‌ر جۆره کۆبونه‌وه‌یه‌کی نێوانیان که ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نها تیشک ده‌خاته سه‌ر جێگیری ڕه‌وشی عێراق.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌و ووتوێژانه ڕێگه به ئه‌مریکا ده‌دات، نیشانی تارانی بدات کام چالاکیانه‌ی ئێران له عێراق دروسته و کامی چه‌وته.