هێزه‌كانی ئاسایشی ئیسرائیل 10 فه‌له‌سـتینیـیان ده‌سـتگیر كرد له ناو ئۆتۆمبیـلێـكدا پڕ
له ته‌قه‌مه‌نی كه به‌خێرایی له‌سه‌ر شـه‌قامێـكی سـه‌ره‌كی لێـیان ده‌خوڕی.
تیمی گورزوه‌شـێنی ئیسـرائیل گه‌مارۆی ئۆتۆمبیـله خێراكه‌یاندا له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی ته‌لئه‌ڤیڤ – ئۆرشه‌لیم، وه له كێڵگه‌یه‌كی نزیك له شـه‌قامه‌كه فه‌له‌سـتینیـیه‌كانیان داگرتووه و ڕووتیان كردونه‌ته‌وه و كه‌له‌پـچه‌یان كردوون، وه پـۆلیسـیش به لایه‌نی كه‌م 5 كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نیـیان ته‌قاندۆته‌وه كه له ناو ئۆتۆمبـیـله‌كه دۆزرابۆوه.
ده‌سـه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل نه‌یانگوتووه كه ئه‌و گومان لێـكراوه تیرۆریسـتانه كێ سه‌ركردایه‌تیـان ده‌كات. به‌ڵام یه‌ك له گیراوه‌كان به ئه‌ندامێـكی جیهادی ئیسـلامی ناساند ئه‌وه‌ی پلان داڕێژه‌ری چه‌ندین كاری خۆكوژیـیه له‌م دواییانه‌دا له ئیسـرائیل.
پـێـشـتر ڕۆژی سـێشه‌ممه، ده‌سـه‌ڵاتدارانی ئیسـرائیلی، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك، ئۆرشه‌لیمیان خـسـته ژێر به‌رزترین ئاسـته‌كانی هوشداریـیه‌وه و به هه‌زاره‌ها پـۆلیسـیان له ناو شاره‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه و ڕێـگه به‌سـتیان له شه‌قامه‌كانی ده‌وروپـشـتی بڵاوكرده‌وه.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و فه‌له‌سـتیـنیـیانه به شـێوه‌یه‌كی نایاسایی چونه‌ته ناو ئیسـرائیله‌وه.
ئیسـرائیل پـێـش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسـرائیلی 28 ی مانگی سێ، كه‌ناری ڕۆژئاوا و زۆربه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ی دابڕیوه و پـۆلیس له حاڵه‌تی ئاماده باشـیدایه.