تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریکی NBC ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ناجی سه‌بری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به پاره زانیاریداوه به ئاژانسی سیخوڕی ئه‌مریکی CIA.
که‌ناڵی NBC له به‌رنامه‌ی "Nightly News" ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگی دووه‌می عێراق، ناجی سه‌بری زانیاریداوه به ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی چه‌که‌کانی عێراق. ئه‌و زانیاریانه‌ش زۆر ڕاسترێک بوون له‌و خه‌مڵاندنانه‌ی که هه‌یبووه، به‌ڵام که‌ناڵه‌که ئه‌و سه‌رچاوه موخابه‌راته ئه‌مریکیه‌ی ئاشکرا نه‌کرد که ئه‌م زانیاریییه‌ی پێ ڕاگه‌یاندون.
به پێی که‌ناڵی NBC یش ده‌زگای CIA زیاتر له 100 هه‌زار دۆلاری به ناجی سه‌بری به‌خشیوه بۆ ئه‌و زانیارییانه‌ی داوییه‌تی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیاندا به‌وه‌ی که ده‌زگای زانیاری فه‌ره‌نسی یارمه‌تی CIA داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیه‌وه بکات له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2002 له نیورک.
له‌و زانیارییانه‌ش که سه‌بری داوییه‌تی، سه‌دام حوسه‌ین سه‌رۆکی پێشووی عێراقی چه‌کی بایه‌لۆجی نه‌بووه، له هه‌مان کاتیش‌دا زۆر به په‌رۆشه‌وه بووه بۆ ده‌ستکه‌وتنی بۆمبی ناوه‌کی. به‌ڵام سه‌دام کاتی زۆر زیاتری پێویست بووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک بۆمب دروست بکات واتا زیاتر له چه‌ند مانگێک، ده‌زگای CIA یش هه‌مان باوه‌ڕی هه‌بووه.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی NBC ڕاشده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ناجی سه‌بری گوتویه‌تی سه‌دام جبه‌خانه‌ی چه‌کی کیمیایی هه‌بووه. هه‌رچه‌ندێکه له دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی عێراقه‌وه هیچ جۆره چه‌کێکی کیمیایی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.