سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی، مه‌حمود عه‌باس سه‌رزه‌نشـتی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی كردووه بۆ سه‌ر زیندانێـكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و ئیسرائیلیش ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك له‌و میلیشـیایانه‌ی له هێرشه‌كه‌دا گیراون ده‌داته دادگا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌ڕێز عه‌باس له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ زیندانه ڕوخاوه‌كه‌ی كه ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر زیندانی ئه‌ریحه‌ی كه‌ناری ڕۆژئاوای به تاوانێـك ناساندووه
كه لێـخۆشبوون هه‌ڵناگرێت. له ماوه‌ی گه‌مارۆ یه‌ك ڕۆژیـیه‌كه‌ی ئه‌و زیندانه‌دا ئیسرائیل سه‌دان گیراوی ناو زیندانه‌كه‌ی ده‌سـتگیركردووه و له‌وانه پـێنج میلیشـیایان كه ئیسرائیل به به‌رپـرس له كوژرانه‌كه‌ی سـاڵی 2001 ی وه‌زیرێـكی كابینه‌ی حكومه‌تیان ده‌زانێت.
هاوكات ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ســتیـنـیـیه‌كان گوتیان دوا بارمته‌ی بیانی كه ڕۆژی سـێشه‌ممه فه‌له‌سـتینیـیه توڕه‌كان گرتبویانن ئازاد كرا و فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كانیش وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌م هێرشه‌ی ئیسـرائیلیـیه‌كان مانگرتنێـكی گشـتیـیان سازدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌ستانی ئیسـرائیلی گوتویانه ئاماده‌ن بۆ لادانی ئاسته‌نـگه یاسایـیه‌كان بۆ دادگایی كردنی ئه‌حمه‌د سـه‌عدات و چوار میلیشیای دیكه‌ی فه‌له‌سـتینی به تاوانی كوشـتنی ڕه‌حبه‌عام زه‌ئیڤی، وه‌زیری گه‌شـتیاری كابینه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل.
هاوپـیلانـگێڕه‌كانی سه‌عدات له سـاڵی 2002 دا له باره‌گای سـه‌ركردایه‌تی یاسـر عه‌ره‌فاتی سـه‌رۆكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌سـه‌ڵاتی فه‌له‌ســتینیـیه‌كان دادگایی كراون به‌ڵام ئاشـكرا نیه ئایا سه‌عداتیش دادگایی كراوه یان نا.
شـایه‌نی باسه به پـێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی نابێت ئه‌وانه‌ی داوای یاسایـیان له‌سه‌ره دوو جار له‌سه‌ر هه‌مان تاوان دادگایی بكرێنه‌وه.