عێراق 13 یاخیبووی له سـێداره‌دا كه ئه‌مه یه‌كه‌م بڕیاری له سـێداره‌دانی حكومیـیه
له‌وه‌ته‌ی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام له 2003 لابراوه.
ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ندێ ورده‌كاریـیان له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه داوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م له سـێداره‌دانانه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسـڤـڵد عێراقیـیه‌كانی هاندا حكومه‌تـێـكی یه‌كـێتی نیشتمانی پـێـكبهـێنن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ.
هه‌روه‌ها به ئه‌نجومه‌نی سـێناتی گوت ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ ڕووبدات ئه‌وا هێزه‌كانی عێراقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌توانن.
ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه‌ی فه‌رمانده‌یه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات له هه‌مان دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی سێناتدا گوتی گرژیـیه تیره‌یـیه‌كان تا ئێسـتا له لوتكه‌دایه. به‌ڵام گوتیشی باری ئاسایش له وڵاته‌كه‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقی و هاوپه‌یمانانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆكی عێراقی، جه‌لال تاڵه‌بانی ڕازیبوو له سه‌ر دواخستنی یه‌كه‌م دانیشـتنی په‌رله‌مانی نوێ بۆ 19 مانگی سێ، واته هه‌فته‌یه‌ك له دوای كاتی كۆتایی كه له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراقدا هاتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیـیـان له باشوری به‌غدا نزیك ڕوباری فورات دۆزیوه‌ته‌وه.
له ئه‌مریكاش ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوی كرده‌وه كه ڕێبه‌ره‌كانی شـیعه داوایان له وه‌زیری ته‌ندروستی كردووه بوه‌ستێت له بڵاو كردنه‌وه‌ی ئاماری كوژراوه‌كانی جۆری له‌سـێداره‌دان كه له توندوتیژیه‌كانی دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌زاری شیعه‌كان له سامه‌ڕا ڕوویداوه.
ئاماره حكومیـیه‌كان وا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ژماره‌ی قوربانیانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕی تیره‌یی 379 كه‌س بووه كه زۆر كه‌متره له‌و یه‌ك هه‌زاره‌ی كه هه‌ندێ كاربه‌ده‌ستی عێراقی تۆماریان كردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش له چه‌ند هێرشـێـك له به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژراون.