جـێـگـری سه‌رۆكی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دیك چینی ده‌ڵێت، ڕێـگه به ئێران
نادرێت چه‌كی ناوه‌كی دروسـت بكات و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستـكردنی بۆمبی ناوه‌كی ئه‌وا كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامی گه‌وره‌ی ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ئیپاك AIPAC له واشــنتـۆن، دیك چینی گوتی، وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو بژاره‌كانی واڵا كردووه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ناوی نا " كرده‌وه نا به‌رپـرسـانه‌ی" ڕێبه‌رانی ئێران.
چینی ئه‌م قسانه‌ی كرد له كاتێـكدا ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له ڤـیـیه‌نا كۆده‌بۆوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران و ئایا ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كانی بكه‌ن یان نا.
ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی دروستـكردنی وزه‌ی كاره‌بایه، به‌ڵام ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ده‌ڵێن بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه.