جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و داوا له په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که ده‌کات له 12 ی مانگی سێ‌دا یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆی ساز بکات.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردووه چونکه به پێی ده‌ستوری وڵاته‌که، ئه‌و ڕۆژه دوا مۆڵه‌تی دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆیان به‌ڕێوه به‌رێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی که سه‌رۆکی عێراقیش داوییه‌تی، ماوه‌یه‌کی 60 ڕۆژی ده‌ست پێده‌کات که تیایدا یاسادانه‌ران ده‌بێت سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که هه‌ڵبژێرن و سه‌رۆک وه‌زیری حکومه‌ت و کابنه‌ته‌که‌ی ده‌ست نیشان بکرێت.
عێراق ئێستاکه به ناوه‌ڕاستی کێشه‌یه‌کی سیاسی‌دا تێ ده‌په‌ڕێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری پارته‌کان ڕازی نین به‌وه‌ی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی شیعه‌کان پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری بگرێته ده‌ست.
هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی سونه‌کان و کورده‌کان و هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌داره عه‌لمانیه‌کان هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێکی دژ به جه‌عفه‌ری کرد تاوه‌کو نه‌توانێت له پۆسته‌که‌ی خۆی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر به‌رده‌وام بێت.
له لایه‌کی تریش، هێرشه توندوتیژییه‌کان به‌رده‌وامن و ژه‌نه‌ڕاڵێکی باڵای له‌شکری عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه کوژراوه کاتێک که به‌ناو به‌غدا تێپه‌ڕیوه.
هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل له پایته‌ختیش بۆته هۆی کوشتنی سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس و که‌سێکی سیڤیڵ. له به‌عقوبه‌ش، ئۆتۆمبیلێکی تر ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌ش که‌س کوژراون.