چین نۆهه‌مین حاڵه‌تی قوربانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
لێپرسراوان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا پیاوێکی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له هه‌رێمی گوانگدۆنگ له سه‌ر سنوری هۆنگ کۆنگ، هه‌فته‌ی ڕابردوو به ڤایرۆسی گیانی له ده‌ستداوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ده‌سه‌ڵاتداران له هۆنگ کۆنگ کڕینی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕییان له گوانگدۆنگ قه‌ده‌غه کردووه.
هاوکات، لێپرسراوانی فه‌ره‌نسیش ڕایانگه‌یاند که‌وا باڵنده‌یه‌کی کێوی مرداربووییان له‌سه‌ر که‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دۆزیوه‌ته‌و‌ه که هه‌ڵگری ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یه. تاوه‌کو ئێستاش زیاتر له 40 وڵات کڕینی په‌له‌وه‌ڕی فه‌ره‌نسییان قه‌ده‌غه کردووه.
هه‌روه‌ها پۆڵۆنیاش دوو حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له دوو قاز و قه‌له‌نگی شاری تۆرون ی باکوری وڵاته‌که ڕاگه‌یاند.