حكومه‌تی ئیسرائیل مه‌خابنی خۆی سه‌باره‌ت به وتووێژه‌كانی مۆسكۆی نێوان لێـپـرسراوانی ڕووسی و گروپی حه‌ماسی ئیسلامی ده‌ربڕیوه، ئه‌و گروپه‌ی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی پـێنج هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی تۆمار كرد.
سه‌رۆك وه‌زیری كاتی ئیسرائیل، ئێهود ئۆڵمه‌رت، داوای هه‌ڵوێسـتـێـكی یه‌كـگرتووی
نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی حه‌ماس كردووه له كاتێـكدا ڕێبه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه، خالید مشعه‌ل، له مۆسـكۆ خه‌ریكی وتووێژكردنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ڕووسیا. له زاری به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گێڕاوه‌ته‌وه كه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی پـشـت ده‌رگای داخراو به ئه‌ندامانی پارتی كادیمه‌ی خۆی گوتووه، حه‌ماس ده‌بێت دووره په‌رێز بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ست له توندوتیژی به‌رده‌دات و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا ده‌نێت، وه هه‌روه‌ها په‌یڕه‌و و پرۆگرامی كه داوای له ناوبردنی ئیسرائیل ده‌كات ده‌گۆڕێت.
به‌هۆی بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوژی حه‌ماس سه‌دان ئیسرائیلی كوژراون، هه‌روه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، تـزیـپـی لیڤنی ده‌ڵێت، هیچ نیه له‌گه‌ڵ حه‌ماس قسه و باسی له‌سه‌ر بكه‌یت یان دیداری له‌گه‌ڵ بكه‌یت، ئه‌و په‌یامه‌ش ده‌بێت ڕوون و ئاشكرا و تاكه په‌یام بێت.
ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له باری سیاسی و دراوی حه‌ماس بگوشـێت. وه به بڕیاری ڕووسیا بۆ وتووێژ كردن له‌گه‌ڵ حه‌ماس ئیسرائیل نیـگه‌رانه كه ئه‌و هاوده‌نـگی و هاوڕێـیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ دووره په‌رێزكردنی حه‌ماس ورده‌ورده له ناو ده‌چـێت.