ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق ده‌ڵێن توندوتیژییه تایفیه‌کان له به‌غدا و به‌شه‌کانی تری وڵاته‌که‌دا به‌رده‌وامه و بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 16 که‌سی دیکه.
له میانه‌ی ئه‌و ڕووداوی پێکدادان و ته‌قینه‌وانه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له به‌غدا ڕویاندا، 18 که‌سیش بریندار بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌شڵێن یاخیبوان له بازاڕێکی باشوری به‌غدا بۆمبێکیان ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س کوژراوه و 11 که‌سیش بریندار بووه. زۆربه‌ی قوربانیه‌کانی ئه‌م ڕووداوه‌ش ژنان بوون.
بۆمبێکی تریش له ناو پاسێک له گه‌ڕه‌کێکی شیعه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و بۆته هۆی کوشتنی دوو که‌سی ناو پاسه‌که و بریندار بوونی چوار ڕێبواری سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ی پاسه‌که‌ی تیادا ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراو هێرشیان کردۆته سه‌ر ئۆتۆمبیلی عه‌دنان ئه‌لدوله‌یمی سه‌رۆکی هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی سونه‌کان له په‌رله‌مان و له ئه‌نجامدا پاسه‌وانێکی تایبه‌تی کوژراوه و به لایه‌نی که‌مه‌وه سێ که‌سی تریش بریندار بوون.
له باکوری به‌غداش، هێرش کراوه‌ته سه‌ر خاڵێکی پشکنین و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 6 سه‌ربازی عێراقی کوژراوه و سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس بریندار بوون.
جێی باسه، ئه‌م هێرشه توندوتیژییانه‌ی عێراق تاوه‌کو ئێستا بۆته هۆی کوشتنی سه‌دان که‌س له‌وه‌ته‌ی مزگه‌وتی پیرۆزی ئهلعهسکهرییهی شیعه‌کان له شاری سامه‌را ته‌قیه‌وه.
له ڕووی به‌ره‌وپێشچوونی سیاسیشه‌وه، سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی، ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری پلانه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی باڵای سیاسی وڵاته‌که‌دا ڕاگرت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێبه‌رانه ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تێکی دژ به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ خولێکی چوار ساڵی سه‌رۆکایه‌تی کابنه‌تی حکومه‌ت.
ڕێبه‌ره سونی و کورده‌کان ده‌ڵێن به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م پاراستنی یه‌کێتی سیاسی وڵاته‌که. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، وته‌بێژێکی کۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئاینی سه‌ر به موسوڵمانه سونه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان گرت و گوتی شکستیان هێناوه له ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی توندوتیژییه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی عێراق.