وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچێر موته‌کی ده‌ڵێت ئێران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه به‌کاربهێنێت.
موته‌کی ڕۆژی سێشه‌ممه له ژاپۆن ئه‌م تێبینیانه‌یدا که له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆنی جۆنیشیرۆ کۆیزومی و کاربه‌ده‌ستانی تردا کۆده‌بێته‌وه.
میدیای ژاپۆنی ده‌ڵێن کۆیزومی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ێ ئێرانی گوتوه که‌وا هیوا ده‌خوازێت ئێران هه‌نگاو بۆ ده‌ستکه‌وتنی باوه‌ڕ و متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پلانه ناوه‌کیه‌کانی بنێت.
ئه‌م تێبینیانه‌ی موته‌کی ڕۆژێک پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی هات که گوتویانه ئه‌وان نه‌یانتوانیوه بزانن که‌وا ئێران هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات یان نا چونکه هێشتا ئێران هاوکاری ته‌واوی ئاژانسه‌که‌یانی نه‌کردووه.
ئێران گه‌یشتۆته ڕێکه‌وتنێکی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ ڕوسیا بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له‌ناو خاکی روسیادا. بریاریشه کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردولا ڕۆژی چوارشه‌ممه ووت‌وێژی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن.