سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت، ڕه‌نـگه ده‌ست له كار بـكشـێـنـێته‌وه ئه‌گه‌ر
حكومه‌تـی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ڕێـگر بێت له به‌رده‌م به‌ره‌و پـێـشـبردنی پـرۆسه‌ی ئاشـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـت.
ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنـێـكی ته‌له‌فیزیۆنی كه‌ناڵی ئای تیڤی بریتانی مه‌حمود عه‌باس گوتی، حه‌ماس ده‌بێت پابه‌ندی به‌ڵێـنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی نیشـتیمانی فه‌له‌سـتینی بێـت و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنـێت و توندوتیژی ڕه‌تبكاته‌وه.
گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و ناتوانێـت به‌رده‌وام بێت له ڕێڕه‌وی سیاسی خۆی به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل ئه‌وا ده‌ست له كار ده‌كـشـێنێـته‌وه.
شایه‌نی باسه له كانوونی دووه‌می 2005 مه‌حمود عه‌باس بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا به سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینی.
حه‌ماسیش كه وه‌كو ڕێـكخراوێـكی تیرۆریستی له لایه‌ن ڕۆژئاواوه ناسراوه، توانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانـگی ڕابوردووی په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی، ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌ران له ژێر ده‌ستی پارتی فه‌تحی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ربهێنێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێبه‌ری حه‌ماس و سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌سـتینی ده‌ستـنیشان كرا‌و،
ئیسماعیل هه‌نـیـیه گوتی، گروپه چه‌كـداره‌كه‌ی ئاماده‌یه دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێـت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌و زه‌ویانه باته‌وه به گه‌لی فه‌له‌ستینی كه له جه‌نـگی 1967 داگیری كردووه.