حكومه‌تی عێراق به‌ربه‌ندی هاتوچۆی ڕۆژی هه‌ینی داسه‌پاند به‌سه‌ر به‌غدا
و سێ پارێزگای نزیكی، دیالا و بابل و سه‌ڵاحه‌دین كه له‌وێ چوارشه‌ممه گومه‌زی پـیرۆزی شـیعه‌كان له شـاری سامه‌ڕا به بۆمب ته‌قێنرایه‌وه و ئه‌و كاره بووه مایه‌ی خۆپـیشاندانی سه‌رانسه‌ری شـیعه‌كان، وه كرداری تۆڵه سه‌ندنه‌وه وه‌كو سوتاندنی ده‌یان مزگه‌وتی سوونیـیه‌كان و كوشتنی زیاتر له 100 كه‌سی سوونی.
ئایا عێراق كه‌وتۆته سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆ هه‌روه‌ك هه‌ندێ لایه‌ن وای بۆ ده‌چن؟ ئاخۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی پـیـرۆزی شـیعه‌كان چ كارتێـكردنی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌كانی شـیعه‌كان وسوونیـیه‌كان ده‌بێت؟ ئه‌ویش له كاتـێـكدا ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن حكومه‌تـێـكی عێراقی یه‌كـگرتوی نـیـشتمانی پـێـك بهێنن و ئاخۆ كارتێـكردنی به سه‌ر باری كورده‌كان چی ده‌بـێت.
بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان موعته‌به‌ر شـێروانی له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ڕێـكه‌وتی 24 ی شوباتی 2006 میوانداری هه‌ریه‌ك له دكتۆر خالید ساڵح، ڕاوێژكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم، پـرۆفیسۆری زانـكۆی ئازاد له به‌رلین و هه‌روه‌ها زانـكۆی ئوردن، كردووه.
ده‌توانن گوێ له ده‌قی گفتوگۆكه بگرن له ڕێـگه‌ی كلیكی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 43 خوله‌كه.