حکومه‌تی عێراقی فه‌رمانی به قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی ڕۆژ داوه له پێناو ڕاگرتنی ئه‌و توندوتیژییه تایفه‌گه‌رییه‌ی له وڵاته‌که‌دا په‌یدا بووه و بۆته هۆی کوشتنی زیاتر له 130 که‌س له‌وه‌ته‌ی مزگه‌وتێکی شیعه‌کان له شاری سامه‌را ته‌قێنرایه‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی عێراقی ئه‌م فه‌رمانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕاگه‌یاند که هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاکانی چوارده‌وری وه‌ک دیاله، بابل و سه‌ڵاحه‌دین قه‌ده‌غه ده‌کات، ئه‌مانه‌ش ئه‌و پارێزگایانه‌ن که ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یان لێ ڕوویدا.
ئه‌م فه‌رمانه‌ش له ڕۆژی هه‌ینی‌دا هات تاوه‌کو به‌هۆی کۆبونه‌وه‌کانی نوێژی هه‌ینیه‌وه، توندوتیژی نوێ سه‌رهه‌ڵنه‌دات.
هاوکات، ڕێبه‌ری سیاسی شیعه‌ی ناوداری عێراقی، عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم ڕۆژی هه‌ینی داوای یه‌کڕیزی و ته‌بایی نێوان سونه‌کان و شیعه‌کان کرد. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق پیاوانی سه‌دام حوسه‌ین و یاخیبوان و که‌سانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی تاوانبار کرد به هه‌وڵدان بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی تایفه‌گه‌ری له وڵاته‌که‌دا.
له لایه‌کی تره‌وه، لێپرسراوانی له‌شکری عێراقی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێک چه‌کدار ڕۆژی هه‌ینی هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵێک له شارۆچکه‌ی له‌تیفیه‌ی باشوری به‌غدا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه سێ که‌س کوژراوه.
هه‌روه‌ها له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێن هیزه‌کانی هاوپه‌یمان په‌لاماری ناوچه‌یه‌کی باکوری به‌غدایان داوه و له ئه‌نجامدا ئه‌میری له‌شکری ئه‌لقاعیده‌یان له ناوچه‌که‌دا کوشتووه. له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت ئه‌بو ئه‌سما شاره‌زایه‌کی که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه بووه و ده‌ستی له دروستکردنی ئامڕازی ته‌قینه‌وه‌دا هه‌بووه.