دوا به دوای ڕوودانی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ سه‌ر مه‌زاری ئه‌لعه‌سکه‌رییه له سامه‌را که یه‌كێکه له مه‌زاره پیرۆزه‌کانی موسوڵمانه شیعه‌کان، زیاتر له 130 عێراقی کوژراون و هێرشیش کراوه‌ته سه‌ر ده‌یان مزگه‌وتی سه‌ر به سوننه‌کان.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی تایفه‌گه‌ری، ده‌سه‌ڵاتداران ئاسایشیان توند کردووه و له ئاستێکی به‌رزی هۆشداریدان، هه‌روه‌ها کاتژمێره‌کانی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ درێژکراونه‌ته‌وه.
پۆلیس ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ته‌رمی ده‌یان که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه که شه‌وی ڕابردوو له چوارده‌وری به‌غدا کوژراون. قوربانیه‌کان 47 که‌س بوون و له گوندی نه‌هره‌وانی باشوری به‌غدا ته‌قه‌یان لێکراوه و کوژراون.
سێ ڕۆژنامه‌وانیش که بۆ ته‌له‌فزیۆن ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی بنکه له دوبه‌ی کار ده‌که‌ن، له نزیک سامه‌را کوژراون. گروپی ئازادی ڕاگه‌یاندنیش ئه‌م کاره‌یان مه‌حکوم کردووه.
له تکریتیش، له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ، سه‌ربازێکی ئه‌مریکی کوژراوه.
له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراقیش، کۆمه‌ڵێک چه‌کدا به جلوبه‌رگی فه‌رمی پۆلیسه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر زیندانخانه‌یه‌ک و 11 به‌ندکراوی سونه و ژماره‌یه‌ک چه‌کداری بیانیشیان کوشتووه.
هاوبه‌ندی سه‌ره‌كی سونه‌کانیش، به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی، ده‌ڵێت ده‌بێت حکومه‌ت داوای لێبوردون بکات بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامدراون و ئاماده‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه فره لایه‌نه نابن که سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی بانگه‌شه‌ی بۆ کردووه تاوه‌کو گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاڵۆزی وڵاته‌که بکرێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن به‌شداری ووتوێژه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراقیش ناکه‌ن.
کاره توندوتیژییه‌کان به‌رده‌وام سه‌رباری داوای لێپرسراوانی حکومه‌ت و ڕێبه‌رانی باڵای ئاینی بۆ پاراستنی هێمنی و خۆڕاگرتن.
جێی باسه، مه‌رقه‌دی ئه‌لعه‌سکه‌رییه شوێنێکی پیرۆزی شیعه‌کانه و له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن. ئه‌م مه‌رقه‌ده، مه‌زاری ده‌هه‌م و یانزده‌هه‌م ئیمامی شیعه‌کان، عه‌لی ئه‌لهادی و کوڕه‌که‌یی و حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌سکه‌ری لێیه که له ساڵی 874 ی زاینی گیانیان له ده‌ستداوه. ئه‌م مه‌رقه‌ده دوای دیارنه‌مانی دوانزده‌هه‌مین ئیمامی شیعه‌کان، موحه‌ممه‌د ئه‌لمه‌هدی، بنیاتنراوه. ئیمامی ئه‌لمه‌هدی به ئیمامی نادیار ناوزه‌د ده‌کرێت و کوڕ و کوڕه‌زای دوو ئیمامه که له مه‌رقه‌دی ئه‌لعه‌سکه‌رییه نێژراون.