ووته‌بێژێکی حکومه‌تی هه‌نگاریا ده‌ڵێت جۆری کوشنده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له به‌شی باشوری هه‌نگاریا دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاندراس باتز ی ووته‌بێژ ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و سێ قاز و قه‌له‌نگه کێوییه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به مرداری دۆزیبویانه‌وه، دوای ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتووه که هه‌ڵگری ڤایرۆسی H5N1 بوون.
لێپرسراوانی پزیشکی ئاژه‌ڵیش له ئه‌ڵمانیا ڕۆژی سێشه‌ممه، 22 حاڵه‌تی نوێی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان له نێو باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کانی دورگه‌ی ریوجین پشت ڕاست کرده‌وه. به‌م شێوه‌یه سه‌رجه‌می حاڵه‌ته‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه له ئه‌ڵمانیا گه‌یشتۆته 103 باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ.
فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌نداش داوایان له شاره‌زایانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کردووه، باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کانیان بکوتن.
هه‌ندێ له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی که ئه‌م هه‌نگاوه بتوانێت کۆتایی به بوونی ئه‌م ڤایرۆسه کوشنده‌یه له ووڵاته‌کانیاندا بهێنێت.