Accessibility links

فه‌ره‌نسا ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی له وڵاته‌كه‌ی پـشـتڕاست كرده‌وه


ڕۆژی شه‌ممه‌ وه‌زیری كشتوكاڵی فه‌ره‌نسی دۆمینیك بوسـێروو ڕایگه‌یاند كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ ئه‌و مراویـیه‌ كێویـیه‌ی كه‌ له‌ باشوری فه‌ره‌نسا له‌ شاری لـێۆن به‌ مردویی دۆزرابۆوه‌ به‌ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 مردووه‌.

دۆمینیك بوسـێروو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ باڵنده‌كه‌ كێوی بووه‌ و له‌ شوێنێـك بووه‌ كه‌ كێـڵـگه‌ی په‌له‌وه‌ری لێ نیـیه‌.

شاره‌زا و پـسـپـۆڕانی ته‌ندروستی له‌وه‌ ده‌ترسن ڤایرۆسی H5N1 له‌ شـێوه‌كه‌ی بگۆڕێت و وای لێ بێت به‌ ئاسانی له‌ نێوان مرۆڤـدا بگواسترێـته‌وه‌ و ببێـته‌ په‌تایه‌كی جیهانی ترسناك كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ ملیۆنه‌ها مرۆڤ بكوژێت. بۆیه‌ جموجۆڵـێـكی جیهانی مه‌زن هه‌یه‌ بۆ ڕێـگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی پـێش ئه‌وه‌ی له‌ شوێنێـكی ئه‌م جیهانه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ردا بێت.

شایه‌نی باسه‌ تا ئێسـتا زیاتر له‌ 90 كه‌س له‌ جیهاندا به‌ نه‌خۆشـی ئه‌م ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ ده‌سـتـداوه‌.

XS
SM
MD
LG