کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ده‌ستیان به‌سه‌ر سامان و دارایی ئه‌و گروپه ناحکومییه‌ی بنکه له ولایه‌تی ئۆهایۆ گرتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌یوه‌ندی ئه‌م گروپه به ڕێکخراوی چه‌کداری حه‌ماسی فه‌له‌ستینیه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ڕۆژی شه‌ممه گوتیان گروپی KindHearts هاوکاری ڕێبه‌رانی حه‌ماسی کردووه و په‌یوه‌ندی به دوو ڕێکخراوی خێرخوازی تری بنکه له ئه‌مریکاوه هه‌یه که تاوانبار کراون به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به تیرۆرزمانه‌وه هه‌یه.
ئه‌و گروپانه‌ش له ساڵی 2001 ه‌وه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکاوه داخراون.
گروپی KindHearts له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یان خۆیان به ڕێکخراوێکی بێ به‌رژه‌وه‌ندی خێرخواز وه‌سف ده‌که‌ن که یارمه‌تیه مرۆییه‌کان به وڵاتانی هه‌ژاری دونیا ده‌گه‌یه‌نن.
لێپرسراوانی گروپی KindHearts تاوه‌کو ئێستا هیچ تێبینیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌وباسانه نه‌داوه که باس له په‌یوه‌ندیی ئه‌و ڕێکخراوه به تیرۆرزمانه‌وه ده‌کات.