له کاتی خۆپـیشـاندان له دژی كاریكاتێره‌کانی پـێغه‌مبه‌ری ئیسلام له شاری بنغازی له
لیبیا به لایه‌نی که‌مه‌وه 10 که‌س کوژراون، کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشانده‌ران کونسوڵـگه‌ری ئیتاڵیـایان له بنـغازی ئاگر تـێبه‌ردا و پۆلیسیش له کاتی تێـکهه‌ڵچونی له‌گه‌ڵ خۆپـیشانده‌ران ده‌ستی به ته‌قه کرد و له ئاکامدا چه‌ند که‌سێـك کوژران و ژماره‌یه‌کی نه‌زانراویش برینداربوون.
ئاژاوه‌که‌ی لیبیا درێژه‌ی نائارامی ئه‌م دوایـیانه‌یه که هۆیه‌که‌ی چه‌ند کارتۆنێـکن یه‌که‌م جار له مانگی 9 له ڕۆژنامه‌یه‌کی دانیمارکیدا چاپـکران.
له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان دامه‌زرێنه‌ری گروپی چه‌كداری له‌شكر تایبه، حافز محه‌مه‌د سه‌عید یان ده‌سـتـگیركرد تا خه‌ڵك هان نه‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌وه پاکستان بانـگهـێـشتی باڵیۆزه‌كه‌ی خۆی كرد له دانیمارك بگه‌ڕێـته‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی دانمارك باڵێـۆزخانه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له ئیسلام ئاباد داخست.
هه‌روه‌ها مه‌لا خۆجێـیه‌کانی شاری پـیشاوه‌ر له پاکستان پـێشـنیاری خه‌ڵاتی زیاتر له یه‌ك ملێۆن دۆلاریان كردووه بۆ هه‌رچ که‌سێـك وێنه‌كێشانی كاریكاتێره‌كان بكوژن.
خۆپـیشـاندانی ئارامیش له‌سه‌ر كاریكاتێره‌كان له هیندستان و به‌نگلادیش و هۆنغ کۆنغ به‌ڕێوه چوون.