سه‌رۆكی لوبنانی ئه‌میل له‌حود به‌ڵـێنی دا واده‌ی حكومڕانیـیه‌كه‌ی له كاره‌كه‌ی ته‌واو
بكات، هه‌رچه‌نده له لایه‌ن لوبنانیانی دژ به سوریا فشـاری له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كاره‌كه‌ی بكـێـشـێته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز له‌حود ئه‌م به‌ڵێنه‌ی دا، واته ڕۆژێـك له دوای ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار لوبنانی دژ به سوریا و له‌حود له ده‌وروبه‌ری به‌یروت ڕژابونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به بۆنه‌ی ساڵیادی كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیری پـێـشـوی لوبنانی، ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری.
خۆپــیـشــانده‌ره‌كان ئه‌و دروشمانه‌یان به‌رز ده‌كرده‌وه كه دیمه‌شق تاوانبار ده‌كات به كوشـتنی ئه‌لحه‌ریری و داوا ده‌كه‌ن به‌ڕێز له‌حود یه‌كـسه‌ر ده‌ست له كار بكشــێنـێته‌وه. هه‌رچی سوریاشه نكۆڵی له‌وه ده‌كات كه ده‌ستی هه‌بوبێت له كوشتنی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری.
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا به‌ڕێز له‌حود گوتی خۆپـیشاندنه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن
گروپه‌كانی دژ به سوریا هاندرابوون، گوتیشی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه ده‌بنه هۆی تێك دانی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان لوبنان و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بـیـیه‌كان.
سه‌رۆك له‌حود له 1998 دا بۆ ماوه‌ی 6 سـاڵ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا. له 2004 په‌رله‌مانی لوبنانی كه سه‌ر به سوریایه ماوه‌ی سه‌رۆكایـیه‌تیه‌كه‌ی بۆ 3 ساڵی دیكه تازه كرده‌وه، هه‌رچه‌نده ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری ناڕازی بوو به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره.