سێ که‌س له پاکستان گیانیان له ده‌ستداوه له ده‌مێکدا که دوایترین خۆپیشاندانه توندوتیژییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چن، که ئه‌مانه‌ش دوا به دوای توڕه‌بوونی موسوڵمانه‌کان له بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه کاریکاتێرییه‌کانی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د سه‌ری هه‌ڵدا.
به ده‌یان هه‌زاران که‌س به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی پاکستانیان کرد که له شاری پێشاوه‌ر به‌ڕێوه چوو. خۆپیشانده‌ران کارداره بیانیه‌کانیان وێران کرد و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ هێزی پۆلیسدا کرد.
له میانه‌ی پێکدادانه‌کانیشدا، کوڕێکی هه‌شت ساڵان گولله‌ی به‌رکه‌وت و کوژرا، کوڕێکی لاوی تریش به‌هۆی به‌ربوونی هێڵه‌کانی ووزه‌ی کاره‌باوه، کاره‌با گرتی و گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رۆک په‌روێز موشه‌ره‌ف ئه‌م توند و تیژییانه‌ی مه‌حکوم کرد و ئاگاهی دا به‌وه‌ی که هه‌ندێک که‌سان هانی توندوتیژی و تێکدانی ڕه‌وشه‌که‌یان داوه.
هاوکات له شاری لاهۆر، خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وام بوون سه‌رباری قه‌ده‌غه‌کردنی ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان به مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی توندوتیژییه‌کان. له میانه‌ی پێکدادانه‌کانی خۆپیشانده‌رانیش له‌گه‌ڵ پۆلیس، پیاوێک گیانی له ده‌ستدا. له شارۆچکه‌ی تانک ی باکوری خۆرئاوای وڵاته‌که‌ش پۆلیسێک له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بریندار کراوه.