هاوبه‌ندی شـیعه سه‌رۆك وه‌زیری ئـێـسـتای عێراق ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ سه‌رۆكایه‌تی
حكومه‌تی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی لیستی شـیعه‌دا، ئه‌لجه‌عفه‌ری 64 ده‌نـگی به ده‌ستـهێنا، كه به یه‌ك ده‌نـگ به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی جـێـگری سه‌رۆك كۆمار عادل عبدول مه‌هدی سـه‌ركه‌وتووه.
ده‌ستـنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیر له ئه‌سـتـۆی هاوبه‌ندی شـیعه‌دا بوو چونـكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كانوونی یه‌كه‌مدا زۆرینه‌ی ده‌نـگه‌كانـیان به‌ده‌ستهـێـنابوو.
ده‌سـتـنیشانـكردنی سه‌رۆك وه‌زیر هه‌نـگاوێـكی سه‌ره‌كـیـیه له به‌دیـهێنانی حكومه‌تـێـكی نوێی عێراقی كه ده‌توانـێت بۆ ماوه‌ی چوار سـاڵ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی له ده‌سـتدا بێت، به‌وه‌ش ده‌بێت به یه‌كه‌مین حكومه‌تی عێراقی كه ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ حكومڕانی عێراق بكات له دوای سه‌دام حوسه‌ینه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد ڕاپۆرتێـكی بۆ ناردووین و بۆ گوێـگرتن له ته‌واوی ڕاپـۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.