سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌كان له نه‌خۆشـخانه‌ی حه‌داسه له ئۆرشه‌لیم وا ڕاده‌گه‌یه‌نـێت،
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل، ئه‌ریاڵ شارۆن، به دۆخـێـكی زۆر هه‌سـتیاردا ده‌ڕوات و ژیانی له مه‌ترسـیدایه.
ڕۆن كرومه‌ر، گوته‌بێژی نه‌خۆشـخانه‌ی حه‌داسه گوتی، ئه‌م به‌یانیـیه پـزیشكه‌كان بینیبویان باری ته‌ندروستی به‌ڕێز شارۆن خراپـتر بووه. ده‌ستبه‌جێ سی تی سكانێـكیان بۆ ناو سكی كردووه، تیایدا ده‌ركه‌وتووه زیانی گه‌وره به كۆ ئه‌ندامی هه‌رسی گه‌یـشـتووه، ئه‌مه‌ش وای لێ كردن به په‌له بـیگه‌یه‌نه ژوری نه‌شـته‌رگه‌ری.
به‌ڕێز شارۆن له‌و كاته‌ی كه له 4 كانوونی دووه‌م جه‌ڵته‌كه لـێیدا له نه‌خۆشـخانه‌ی حه‌داسه كه‌وتووه و تا ئـێسـتا 7 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و هه‌ر بێ هۆشـیشـه. پـزیـشكه‌كان ئه‌و كاته پـێـیان وابوو چاكبوونه‌وه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی نابـێـت، به‌ڵام ئـێستا ده‌ڵێن ژیانی له مه‌ترسـیدایه.
نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ی به‌ڕێز شارۆن خورپه‌یه‌كی كتوپـڕ بوو بۆ ئیسرائـیلـیه‌كان كه زۆربه‌یان
وایان ده‌بـینی ئه‌و سه‌ركرده به‌هێزه‌یه كه ده‌توانێت هه‌سـت به بوونی ئاسـایش بگه‌ڕێـنـێـته‌وه له دوای زیاتر له 5 ساڵ له توند‌وتیژی له نێوان ئیسرائیلیـیه‌كان و فه‌له‌سـتـیـنـیه‌كان.
جـێـگری ڕێبه‌ره‌كه‌یان ئێهود ئۆلمه‌رت، جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرێـكی كاتی دوای نه‌خۆشـیـيه‌كه‌ی به‌ڕێز شـارۆن و په‌یمانی دا كه به‌رده‌وام بـێت له‌سه‌ر سـیاسه‌ته‌كانی به‌ڕێز شـارۆن.
شـایه‌نی ئاماژه پـێـكردنه كۆتایی مانـگی ئادار ئیسرائـیلیـیه‌كان ده‌نـگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی حـكومه‌تـێـكی نوێ.