دانیمارك ده‌ڵـێت كاربه‌ده‌سته دیبلۆماته‌كانی سوریایان به شـێوه‌یه‌كی كاتی
به‌جـێـهـێشـتـووه به هۆی سووتان و تاڵانكردنی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له لایه‌ن ئه‌و خۆپـیشانده‌رانه‌ی كه توڕه بوبوون له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه دانیماركیـیه‌كان وێنه‌ی كاریكاتێری كه تیایدا پـێـغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د پـیـشان ده‌دات وه‌كو تیرۆریسـتـێـك.
به‌یانـنامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك ڕۆژی شه‌ممه گوتی، باڵیۆزه‌كه‌ی و كارمه‌نده دیبلۆماته‌كانی دیكه‌یان سوریایان به‌جـێـهـشـتووه وه‌ك ناڕه‌زایـیه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسـته نزمه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی سوریا كردوویانه له‌مه‌ڕ پاراسـتنی شانده‌كه‌یان. هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌كه ئه‌وه‌شی گوت كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له دیمه‌شق هه‌ڵده‌سـتـێت به ڕایـیـكردنی كاره كونسوڵـیـیه‌كانی به شـێوه‌یه‌كی كاتی.
ڕۆژی هه‌یـنـیش خۆپـیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها له هیندستان و پاكستان و ئه‌فغانستان و به‌نگلادش و مالیزیا و ڤه‌نزویلا و كینیا.
به‌لایه‌نی كه‌م كینـیه‌ك بریندار بوو كاتێ پـۆلیس ته‌قه‌ی له‌و خۆپـیــشـانده‌رانه كرد كه به‌ڕێـكه‌وتبوون به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك له نه‌یروبی، وه هاواریان ده‌كرد له دژی دانیمارك و ئاڵای دانیماركیان ده‌سووتاند.