ده‌یان هه‌زار موسوڵمانی شیعه ڕۆژی پێنج شه‌ممه له شاری پیرۆزی که‌ربه‌لای باشوری عێراق بۆ به‌شداریکردن له ڕێوڕه‌سمی عاشورا کۆبونه‌ته‌وه.
پیاوه‌کانی که سه‌ریان تاشیبوو بۆ ڕێزلێنان له‌و ڕۆژه و به ڕێپێوان به‌ره‌و مه‌رقه‌دی ئیمام حوسه‌ین به‌ڕێ که‌وتن و به زنجیر له خۆیانداوه و شمشێر و چه‌قۆشیان له سه‌ریانداوه تاوه‌کو خۆێنی لێهاتووه.
پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س به‌شداری ئه‌م بۆنه‌یه ده‌کات.
ڕێوڕه‌سمی عاشورای ئه‌مسال له ژێر ئاسایشێکی توندا به‌ڕێوه چوو. هه‌زاره‌ها پۆلیسی نهێنی به‌سه‌ر شاری که‌ربه‌لا دابه‌شکراوه به ئامانجی ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی هه‌موو جۆره هێرشێک له لایه‌ن یاخیبوانی سونه‌وه که له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا و له میانه‌ی هێرشێکدا 200 که‌س گیانی له ده‌ستدا. هاوکات، ئاسایش له شاری به‌غدای پایته‌ختیش توند کرابوو.
له شوێنه‌کانی دیکه‌ی ووڵات، له ئه‌نجامی هێرشێکی خۆکوژی‌دا پێنج عێراقی ده‌کوژرێت و مارینزێکی ئه‌مریکی له نزیک سنوری سوریا بریندار ده‌بێت