دوو گروپی مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له ئه‌مریکا ڕه‌خنه‌یان له ئوردون گرتووه بۆ ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی له مافه‌کانی مرۆڤدا ده‌یکات.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ده‌ڵێت زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ری پۆلیسانه‌ی ئوردون هه‌یه که ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یان به‌کارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی گوناهباران دان به تاوانه‌کانیاندا بهێنن.
ئه‌م گروپه ذه‌شڵێت پێویسته سه‌رۆک بوش بانگه‌شه‌ی ئوردون بکات بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و کارانه بهێنێت کاتێک که ڕۆژی چوارشه‌ممه له واشنتۆنی پایته‌خت له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵلا کۆده‌بێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، کۆمیته‌ی پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌وانان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له دژی ده‌ستگیرکردن و تاوانبار کردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی ئوردونی که ئه‌و وێنه کاریکاتێرانه‌ی پێغه‌مبه‌ر محه‌ممه‌دیان بڵاوکردۆته‌وه که بۆته مایه‌ی به‌رپابوونی ناره‌زایی و خۆپیشاندانه‌کانی جیهانی موسوڵمانه‌کان.
ئه‌م گروپه‌ی پاراستنی مافی میدیا ده‌ڵێن ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه نابێت به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌وه بگیرێن.