ڕێبه‌رانی گروپی چه‌کداری فه‌له‌ستینیه‌کان، حه‌ماس له قاهیره‌ن به مه‌به‌ستی ووتوێژکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و کاربه‌ده‌ستانی تی میسریدا له‌سه‌ر چۆنێتی پێکهاتنی حکومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینی.
ئه‌مه یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌یه له دوا به دوای بردنه‌وه‌ی 74 له کۆی 132 کورسی کۆمه‌ڵه‌ی یاسادانه‌رانی فه‌له‌ستینی له لایه‌ن حه‌ماس له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ردا ئه‌نجام بدرێت.
کاربه‌ده‌ستانی حه‌ماس ووتوێژ له‌سه‌ر کێشه‌کانی یارمه‌تی و دارایی ده‌که‌ن که ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی باجی فه‌له‌ستینیه‌کان ئه‌گه‌ر هاتوو گروپی حه‌ماس ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست. به‌ڵام ئه‌ندامانی حه‌ماس ده‌ڵێن ئه‌وان باوه‌ڕییان وایه، وڵاتانی تری عه‌ره‌ب و موسوڵمانان پاره‌ی پێویست بۆ دابین کردنی دارایی حکومه‌ته‌که‌یان دابین ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی پێشووی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کان و ئیسرائیل ده‌که‌ن و ئایا په‌یڕه‌وی بکه‌ن یان نا. جێی باسه، یه‌کێک له پرنسیپه سه‌ره‌کیه‌کان حه‌ماس، له‌ناوبردنی ئیسرائیله.