خۆپـیشانده‌ران ئاگر به‌رده‌ده‌ن له شوێـنی كونسوڵخانه‌ی دانیمارك له پایته‌ختی لوبنان
و وێرانی ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره به‌شـێـكه له‌و ناڕه‌زایـیه‌ی به‌رامبه‌ر به بڵاو كردنه‌وه‌ی كاریكاتێر له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ری ئـیسـلام له ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه و گۆڤاری ئه‌وروپــیدا.
به سه‌دان خۆپـیـشـانده‌ری لاوی توڕه به تـێـڵا و بۆری ئاسن په‌لاماری كونسوڵخانه‌ی دانیمارك ده‌ده‌ن و ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن كه ده‌كه‌وێـته گه‌ڕه‌كێـكی ئارام و بێ ده‌نـگی به‌یروت، ئه‌لئه‌شرفیـیه‌ی كریستیانـنشین.
دوكه‌ڵ و ئاگر به ئاسمانی شوێـنی كونسوڵخانه‌ی دانیمارك به‌رز ده‌بۆوه، هه‌روه‌ها له باڵیۆزخانه‌ی نه‌مساش، دوای ماوه‌یه‌ك كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان ده‌دا.
پـۆلیس و سه‌ربازانی سوپـای لوبنانی كه‌وتنه هاویشتنی گازی فرمـێسك به سه‌ر خـۆپـیشانده‌ره‌كان تا بڵاوه‌یان پـێ بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا پـیاوانی ئاینی موسڵمان هه‌وڵیان ده‌دا خـۆپـیشانده‌ره‌كان هێور بكه‌نه‌وه.
موفتی گه‌وره‌ی لوبنان شـێخ محه‌مه‌د ڕه‌شید قه‌بانی، داوای ڕاگرتنی هـێمنی ده‌كرد و گوتی هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێـكی‌تر لوبنان وێران بكه‌ن.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لوبنانی سه‌میر فره‌نجـیـیه كه نزیكی سه‌رۆك وه‌زیر، فوئاد سه‌نـیوره‌یه، سوریای به‌وه تاوانباركرد كه ئه‌م گێره‌شـێوێنیـیه‌ی ناوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی ئاژاوه له لوبناندا.
به ده‌یان پاس له ناوچـه جیاجیاكانی لوبنان خۆپــیشانده‌ره‌كانیان ده‌گواسته‌وه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی به‌یروت.
تا ئێواره‌ش هه‌ر ده‌نگی لوره‌لوری ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن ده‌هات كه برینداره‌كانی ده‌گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشـخانه‌كان.
هه‌روه‌ها كڵێـسایه‌كی نزیك له كونسوڵخانه‌ی دانیمارك زیانی پـێـگه‌یشت و ژماره‌یه‌ك له دانـیشـتوانی ناوچه‌كه ڕایانكردووه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش كۆمه‌ڵێ سه‌ركێـش له سوریا ئاگریان به‌رداوه‌ته هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی دانیمارك ونه‌رویج.