وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسڤڵد، بانـگهـێـشتی چاره‌سه‌رێـكی دیبلۆماسی كرد بۆ
ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
له كۆنـگره‌یه‌كی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ڕۆژی شه‌ممه له شاری میونخ له ئه‌ڵمانیا، ڕامسڤڵد حكومه‌تی ئێرانی به پشتیوانێـكی سه‌ره‌كی تیرۆرزم ناوبرد و گوتی پێویسته جیهان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن بۆ ڕێـگه‌گرتن له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
پـێـشتر، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركڵ به شانده‌كانی كۆنگره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌رنامه ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی ئێران تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕۆیشتووه و پـێویسته ڕێـگای دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی لێ بـگیرێت. هه‌روه‌ها ئه‌ویش هانی دا به دیبلۆماسیـیه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه ناوه‌كـیـیه‌كانی ئێران بكرێت پـێش هه‌رچ كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كـێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات، هه‌رچی ئێرانیشه سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی دروستكردنی وزه‌یه بۆ خه‌ڵكی سڤیل.